ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەعید ماسووری ٥٧ساڵ تەمەن خەڵکی خوڕەماوا سەرەڕای تێپەڕینی ٢٣ساڵ بەسەر ڕێکەوتی زیندانیەکەیدا و سەرەڕای هەبوونی کێشەی زۆری جەستەیی، ئازاری کەمەر، گرفتەکانی پووک و ددان و گەردن لە چوون بۆ مەرەخەسی بێبەری کرابوو.
جێی سەرنجە؛ ناوبراو ١٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٠٠ی کوردی، بەتۆمەتی هاریکاری سازمانی موجاهدینی خەڵق لە شاری دزفوول، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش