ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە 11ی خاکەلێوە 2722ی کوردی، دوو زیندانی سیاسی به ناوەکانی نەییب عەسگەری و شاکر بێهروز کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە و لە بەندیخانەی ئێران لە شاری ورمێ بەندکراون، لە 12ەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندان.
بەپێی زانیاریەکان بارودۆخی گشتی ئەو دوو بەندکراوە لە پەراوێزخستنیان و بێبایەخی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە لە قەرنتینە بەندیخانەی ئێران لەشاری ورمێ ناجێگیرە و خراپە.
جێی ئاماژەیە کە ئەو دو بەندکراوە سیاسیە لە رۆژی
سەشەممە 9ی خاکەلێوەوە بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر گواستنەوەیان بۆ قەرنتینەی و بەشی گشتی زیندان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.
ا.ح


