KMMK :
ھەینی ١٥ی خەرمانای ٢٧٢١ی کوردی، بڕیاری دەستبەسەر کردنی« ئیبراھیم تاریمورادی» تەمەن ٥٥ ساڵ و کوڕی موحەمەد ساڵەح خەڵکی گوندی« ئەمرۆلە»ی سەر بە شاری سنە درێژ کرایەوە.
جێگای بیرھێنانەوەیە کە، ھێزەکانی رێکخراوەی تیرۆریستی سپای پاسداران لە رێکەوتی ٢ی خەرمانان بەبێ نواندنی قەراری دەستبەسەر کردنی فەرمی دادوەر ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم کەسە و سەرەڕای دەستبەسەر کردنی ھەندێک کەرەستەی تایبەت بە ناوبراوەوە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ئیبراھیم تاریمورادی لە رێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کورتەوە لەگەڵ کەس وکاری ھەواڵی درێژ بوونەوەی مەودای دەستبەسەر کردنەکەی و دەستبەسەر بوونی لە گرتووخانەی رێکخراوەی تیرۆریستی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە ناسراو بە گرتووخانەی شەھرام فەڕی راگەیاندووە.
تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسەوە زانیاریەک لەبەردەست نیە.
س.ر


