ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارەش تەبەڕوک” خەڵکی شاری ئیلام و کارمەندی پێترۆشیمیی بەشی چواری ئەم دامەزراوەیە پاش ئەوەی کە بەفەرمانی سەرپەرشتی حەراسەت بە ناوی عەبباسی و جێگرەکەی بە ناوی رەحمەتوللاهی لە کارەکەی وەدەرنرا و کەسیکی خزمی عەبباسی لە جێگای ئاڕەش تەبەڕوک هێنا سەر کارەکەی لە داخان دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەو هەواڵە لە لایان خزم ونیزێکانی پشتڕاست کراوەتەوە .
ع. ر


