خۆکوژی خوێندکارێکی کورد بۆپشتیوانی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕی خەڵک

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ۵ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، خوێندکارێکی کورد بە ناوی محەممەد مورادی تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان و دانیشتووی شاری لیۆنی ووڵاتی فەرانسە لە کردەوەیەکی ناڕەزایەتی سەبارەت بە سەرکوت و ئێعدامی هاووڵاتیان لە ئێران، بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی دەوڵەتە ئورووپاییەکان بە بارودۆخی ئێستای ئێران، خۆی دە ڕووباری گەورەی” ڕۆن” هاویشت و کۆتایی بە ژیانی هێنا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو پێش خۆکوشتنی فایلێکی ڤیدیۆیی بە دوو زمانی فەڕانسە و فارسی تۆمار کرد و لە سۆشیال میدیا دا بڵاو کردەوە بە ئارمانجی پشتیوانی خۆی لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕی خەڵک لە ئێران و ڕاکێشانی سەرنجی دەوڵەت و بەرپرسە ئورووپایی و ڕۆژئاواییەکان بە کوشتار و سەرکووتی خەڵک لە ئێران دانا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *