ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێمـن شاهی ٢٣ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی سێ مانگە، لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان، لە شسری شنۆ، تۆمەتبار بە محاربە لە زیندانی ورمێوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە؛ ناوبراو کە ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ورمێ، بە( افساد فی الارض) تۆمەتبار کرابوو، لە چەندف ڕێوڕەسمێکی دادگا بە گردبوونەوە و هاریکاری و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، محاربە و تێکدانی ئاسایشی گشتی، بەشداری لە کاولکاری سامانی گشتی تۆمەتبار کراوە، مەترسی حوکمی ئێعدامی لەسەرە.
جێی سەرنجە؛ هێمن شاهی لەمافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە، لە حوکمێکدا کە بۆ بنەماڵەکەی نێردراوە ڕێکەوتی دەرکردنی حوکم سەرەتای بەفرانبار ڕاگەیەندراوە.
جێی ئاماژەیە؛ سەرەڕای هەوڵی زۆری بنەماڵەی ناوبراو و سەردسنیان بۆ زیندان و دادسەرای ئێران لە ورمێ، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگواستنی ناوبراو نەزانراوە.
ق.ش