مەهاباد؛ دەرکردنی حوکمی بەندکران و دوورخستنەوە لە زێدی خۆی بۆ یەکێک لە ناڕازیانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سۆهراب ئاویزکەن، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن سیستمی قەزایی حکوومەتی ئێران لەو شارە، بە ٣ ساڵ بەندکران و ٣ ساڵ دوور خستنەوە لە زێدی خۆی بۆ زەنجان مەحکووم کراوە.

به پێی ئه م ڕاپۆرته و بە کوتەی دادگای حکوومەتی ئێران ئه م هاووڵاتییه به تۆمه‌تی گردبوونه وه و هاوهه ڵوێستی به ئامانجی تێکدانی ئاسایشی گشتی و به شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی سزادراوه.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سۆهراب ئاویزکه‌ن لە مانگی خه‌زەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەستبەسەر کرا.

ئەم هاوڵاتیە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بەمەبەستی دانپێدانانی زۆرە ملی تووشی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی کرابوو و ڕێگەی پێنەدرابوو کە بتوانێت چاوی بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبێت.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *