ک.م.م.ک
یەکشەممە ۲۰ی سەرماوەزی۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی شێرکۆ رۆشەنی کرێکاری واری بیناسازی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرو گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر وەها، ڕۆژی چوارشەممە ۱٦ی ئەم مانگە، هاوڵاتییەک بە ناوی پێدرام ئامری خەڵکی شاری قۆروە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێدرام عامری کێشەی بینایی زۆری هەیە و بەپەلە پێویستی بە پسپۆڕی چاو هەیە.
لەلایەکی دیکەوە،لە ڕۆژی پێنج شەممە ۲٤ی سەرماوەز لە شارۆچکەیەکی مەسکەن-ی شاری کرماشان، ئەبولفەزل ڕۆستەمی تەمەن ۲۰ ساڵ و لە ڕێکەوتی ۲۲ی ئەم مانگەش، هاوڵاتییەک دیکە بە ناوی مستەفا ئەسەدی ۲٥ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و چارەنووسییان دیار نییە.
جێگای باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراوەکان هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


