KMMK:
پێنج شەممە 28ی رەشەمەی 2720ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری بانە بە ناوی« پەیام ئەنوەری» کوڕی کاوە بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.
جێگای بەبیر ھێنانەوەیە کە, ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی 2718 لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە برایە گرتووخانەی سپای پاسداران لە شاری سنە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: پەیام ئەنوەری لە رێکەوتی 2ی گوڵانی ساڵی 2719 لە لقی دووی بازپۆرسی دادگای ئینقیلابی ئێران لە سنە بە تۆمەتی« ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران» دانیشتنی دادگای لەسەر بەڕێوە رۆیشت و لە مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئێنقیلابی ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر« سەعیدی» سزای 5 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسە کە سزای دەرکراو بە رازی بوون لەلایەن ناوبراوەوە بۆ 3 ساڵ و 9 مانگ کەم کرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


