گواستنەوەی ڕامین حسێن پەنایی لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕامین حسێن پەنایی ، زیندانی سیاسی کورد کەسەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراوە لەم ڕۆژانە لە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ڕادەستی سپای پاسداران کراوە ودۆسیەکەی نێردراوەتەوە بۆلقی یەکی دادگای شۆڕش.

ڕامین حسێن پەنایی کەسەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرابوو پاش تپەڕینی چەندد مانگ لەدەسبەسری وگەڕانەوەی دۆسیەکەی هێشتا نەگەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان.

ئەمجەد حسێن پەنایی، برای ڕامین حسێن پەنایی ڕایگەیاندووە کە :” ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕامینی ڕادەستی ئیتلاعاتی سپا کردووە وهەنووکە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپادایە ولەلایەکیشەوە دۆسیەکەی لەلقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی کراوەیە،بەم حالەوە هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ گرتنی پارێزەر تائێستە بەهۆی دەستێوەردانی بەرپرسانی قەزایی،ئەمنییەتیییەوە بەئاکام نەگەیشتووە. ناوبراو هەروەها کوتی کە”ڕامین تاوانبار کراوە بە محاربە لەڕێی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەندامەتی لەیەکێک لەحیزبە کوردیە دژبەرەکانی حکوومەت.

پاش ڕووداوی ڕۆژی هەینی لەسنە هێزە ئەمنییەکان دەستیان دایە دەسبەسەری چەندد کەسێک لەبنەماڵەی حسێن پەنایی بۆوێنە ڕۆژی یەکی پووشپەڕی ۱۳۹۶، زوبەیر ئەحمەد وئەفشین حسێن پەنایی ،برای ڕامین لەماڵەکەی خۆیان دەسبەسەرکران.

ڕێکەوتی ۳ی خەزەڵوەر دواین کۆڕی پێداچوونەوە بە تاوانەکانی ئەحمەد،زوبەیر وئەفشین حسێن پەنایی، سێ تاوانباری یەک دۆسیە کە ئەندامی بنەماڵەیەکن لەشوێنی لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بەسەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.لەم کۆبوونەوەدا زوبەیر وئەحمەد حسێن پەنایی بەڕیز ۶و ۵ساڵ حوکمیان بەسەردا سەپێنرا.
ئەفشین حسێن پەنایی تاوانباری دیکەی ئەم دۆسیەیە ۸ساڵ ونیو حوکمی بۆدیاری کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان