سنە؛ دەستبەسەری ٥ خوێندکاری کچ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران ٤ خوێندکاری کۆلیجی تەکنیکی کچانەی سنە بەناوەکانی تینا خدری، سەنا خودامرادی، ڕزوان بازانی قەڵا و هانیە چواردۆڵی لە بەرانبەر بەشەناوخۆیی خوێندکاران دەستبەسەر کرد.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، شەممە ١٩ی سەرماوەز بیتا وەیسی خوێندکاری کۆلیجی تەکنیکی کچانەی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، ئەم خوێندکارانە لە پێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی کۆلیجی تەکنیکی کچانەی سنە دەستبەسەر کراون.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: