گربوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی بوومەلەرزە دیتوو لەبەردەم قایمقامیەتی سەرپێڵ زەهاو

بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنەگەیاندنی یارمەتی، نەەبوونی پێداویستی و کەرەستەی دەرمانی و گەرم کەرەوە بووە بەڵۆی توڕەیی خەڵکی بوولەرزە لێدراو.

دوێ شەو ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵک لەبەردەم بینای قایمقامییەتی سەرپێڵ زەهاو گردبوونەوە وبەنیشانەی ناڕەزایی دەربڕین دەبەی ئاوەکانیان ڕژاندۆتە سەر زەوی.خەڵک یەکدەنگ هاواریان دەکرد کەئێمە پێویستمان بە پەتوو و خێوەتە، ژنان ومناڵانمان سێ شەوە لەژێر سۆزی سەرمادا ژیان دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کەهەواڵەکان باس لە ڕاگرتن و دەسبەسەراگرتنی یارمەتییەکانی خەڵک دەکەن لەلایەن هێزەکانی سپاوە وگواستنەوەیان بۆ شوێنگەلی نادیار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان