سنە؛ ڕفاندنی خوێندکارێکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

دووشەممە رێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، ” سەعید مینبەری ” خوێندکاری بەشی پزشکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پاش وەدەرکەوتن لە بەشی خەوتنگەی زانکۆ، لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنرا، و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخ و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *