پاوە: برینداربوونی کۆڵبەرێکی14 ساڵ تەمەن لە بەرزاییەکانی نەوسوود

KMMK:

یەکشەممه 16ی خەرمانانی 2720ی کوردی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناونیشانی” مانی هاشمی ” 14 ساڵ تەمەا، خەڵکی گوندی شمشێر سەر ب پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر برینداربوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەونه بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و ئەم کۆڵبەرە مێرمنداڵە لە کاتی هەڵهاتن لە بۆسەی ئەم هێزانە تووشی کارەسات بووە. مانی هاشمس هەنووکە لە ناوەندی دەرمانی شاری پاوە لە ژێر چاوەدێری پزیشــکیدایە.

شیاوی باسە کە؛ ئەم مێرمنداڵە بۆ کڕینی موبایلی هۆشمەند کە بۆ کارەکانی قوتابخانە و فێربوونی پێویستی پێ بووە، ڕووی لە کۆڵبەری کردووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێــستە بە هژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 129 کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان