بەردەوامی خۆکوژیەکان/ ژنێکی گەنجی سەردەشتی خۆیی کوشت

KMMK:
سێشەممە ۱۳ی خەرمانانی ۱۳۹۷، ژنێکی گەنجی سەردەشتی بە ناوی شەبنەم رەسوڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو زانیارییانەی کە گەیشتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باس لەوە دەکەن کە اوبراو بە هۆی کێشەی خێزانی دەستی داوەتە خۆکوژی و لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگای ئاماژەیە کە رێژەی خۆکوژیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی لە زیادبوونە و هۆکاری سەرەکی ئەو کردەوە بۆ کێشەکانی خێزان، گوشارە کۆمەڵایەتیەکان، نەبوونی یەکسانی رەگەزی، فەقیری و بێکاری دەگەرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان