ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دکتۆر ئیمانی نوابی پزیشکی زانای نەشتەرگەری کە لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە خەریکی خزمەت کردن بوو، لە کاتی دەرچوونی لە نەخۆشخانە لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شیاوی باسە کە، دکتۆر نەواب بە تۆمەتی هاوکاری و یارمەتی دانی دژبەرانی حکوومەت دەستبەسەر کراوە پێویستە ئاماژە بکرێت کە دکتۆر ئیمانی نەواب نەشتەرگەری برینەکانی ئەشکان مرووەتی کە یەکێک لە بریندارەکانی ئەو دوایانەی ئەو شۆڕشە بووە و یەکێک لە دکتۆرەکانی خوشەویست و بەڕێز لە لای خەڵکی شاری سنەیە.
ع. ر