سال ڕۆژی تیروری دوکتورعەبدوڕەحمان قاسملو

ڕۆژی ٢٢ پوشپەڕی  ساڵی١٣٦٨ی هەتاوی لە شاری ڤیەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش ،لەسەر مێزی وت وێژ نێوان بەناو دیپلوماتە کانی کۆماری ئیسلامی و ڕێبەری حیزبی دێمکراتی کوردستان (ئێران) دوکتورعەبدوڕەحمان قاسملو ، بە ئاگاداری کاربەدەستانی سەفارەتی ئیران لە  (ئوتریش)  نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی دەست دەدەنە چەک  و   هێرش  دەکە نە سە ر ، ڕێبەری دانوسانکار و دیاری  ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوکتور عەبدورەحمان قاسملو و گیانیان بەخت دەکەن. لەو   پیلانە پلان بۆداڕێژراوە دا ، ئەندامێکی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێمکراتی کوردستانی (ئێران)عەبدوڵا قادری ئازە ر و دوکتور فازڵ ڕەسوڵ ( وەکوناوبژیوان لەو کوبونەوەدا وخەڵکی باشوری کوردستان) گیانیان لە دەست دەدەن.

وڵاتی ئوتریش کە خانە خوێی  ئەو دانیشتنە بوو بە بێ ئە وە ی تاوان باران بداتە دادگا ،ڕە وانە ی ئێرانی کردنە وە و  ودادگای ئەو وڵاتە ش بە بیانوی نە بونی بەڵگە ی پێویست هیچ لایە ن و کەسێکی وە ک تاوانبار سزانە دا و لێپێچینەوەشی لە کە س نە کرد . لە سەردەمی سە رۆ ک کۆماری ئە حمە دی نژادا چەن جارێک بە شێوە ی نا فەرمی هە ندێ لە مێدیاکانی ئوتریش باسیان لە هە بونی ئە حمە دی نژاد لە ناو دە ستەی دانوسانکارو ترۆری دوکتور قاسملودا کرد بە ڵام وڵاتی ئوتریش قە ت بە فە رمی لە ڕوداوە تروریستیە دا کەسی وە ک تاوانبار نە ناسی .

شایانی باسە دوکتور عەبدورە حمان قاسملو یەکێک لە ڕێبە رە ناودارە کانی کوردە کە  ناوبانگێکی جیهانی هە بوە ،بەتایبە ت لە هە ل ومە رجی ئە و کاتدا کەبە شە ڕی سارد بە ناو بانگ بوو تیئوریە کانی دوکتور قاسملوو لەسە ر ڕە وتە سیاسیە کانی جیهان سەرەنجی خاوە ن بیروڕاکانی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو .کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کە ئامادە نە بوە و نابێت تا دان بە مافی ڕە وای گە لی کورد لەو بەشەی کوردستاندا بنێت و نا چار، پە نا دە باتە بەر تیرۆری کەسایەتیە سیاسی و ڕێبەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

وڵاتانی ئوروپایش لە بە ر بە رژە وە ندی ئابوری وسیاسی  وەرگرتنی پوان و ئیمتیازی زیاتر لە کۆماری ئیسلامی چاو پۆشی دە کە ن لە ئەو هەموە ژێر پێخستن وتیرۆرەی کۆماری ئیسلامی ،جگە لە وە ش لە ناو دڵی دێمکراسی و ئاڵاهە ڵگرانی مافی مرۆڤ و ئازادیە وە ڕێگە ئاوە ڵاترە بۆ تیرۆر وکوشتنی نەیارانی حکومەتە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ،پێتە ختی وڵاتانی ئوتریش و ئاڵمان و فەڕانسە سورن لە خوێنی ڕێبەران و ناواداری کوردستان بەگشتی .

گەلی ئێمە لە ڕۆژهە ڵاتی کوردستان هە رساڵە وە ک نەریتێکی نە تە وە یی هەستاون بە مانگرتنێکی سەرتاسەری لەکوردستاندا ، لە و ڕۆژە داگوند نشینان کە متر هاتوچۆی شارە کان دە کەن ،شار کپ مات دە بێت  دوکان وبازاڕ گاڵە دە درێت ،ئەوە یە ک لە و ڕێگە مەدە نیانە یە کە خە ڵکی ئێمە فێری بوە ونیشانی دەدا بە جیهان کە سوورن لە سەر مافە ڕەواکانیان ونە فرەت دە کە ن لەتوند وتیژی و شەڕ و تیرۆر وماڵ وێرانی و باوە ڕیان بە پێکە و ژیان و تە بایی هە یە .

ئیمە وەکۆ کۆمەلەی مافی مروفی کوردستان دوپاتی دەکەینە وە کە کۆماری ئیسلامی ئیران وەکۆ تیروریزمی نێو دە وڵە تی مە تە رسی بۆ هەموو دێمکراسی خواز ان هە یە هەر بۆیە داوا دە کە ین لە ڕێکخراوە  نیوو دە وڵەتیە کان بە هوشیاریە وە لە گەل کۆماری ئیسلامی ئیران هەڵسوو کە وت بکە ن و ئە دەسەڵاتە شەڕخوازە وەکۆ نوینەری نە تە وە کانی ئیران پێناسە نە کە ن.

کۆمە ڵە ی مافی مرۆڤی کوردستان