دەستبەسەرکردنی ٢ هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی حاسڵ عومەری و محەممەد سۆهرابی تەمەن 31 ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

جێگای ئامەژەیە، وەک نەریتی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرش کردنەسەر و دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییانە بەبێ نواندنی بەڵکەی دادوەر بووە.

شایەنی باسە، هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *