ک.م.م.ک:
دووشەممە ٥ی ڕەشەمەی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمین ماهیگیر ٣٤ساڵ تەمەن خەڵکی سەرابلە سەربە ئیلام کە نێزیک٢٠ڕۆژ بەرێ دەستبەسەر و بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو، کاتێکە لە سەردانی نەخۆشخانەی کرد بۆ ئەوەی ناڕەزایی نیشان بدات بەرانبەر بە هێرشی کیمیایی حکوومەت بۆسەر قوتابخانەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنرا.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە١٣ی ڕەشەمە هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بەناونیشانی مەهدی جەمشیدی کارگەر(سالار) لەڕەوتی ئامادەبوون لە گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی خەڵک لەبەرانبەر ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری بەمەبەستی دژایەتی کردنی کیمیایی کردنی قوتابخانەکان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و هەروەها ماڵەکەی پشکێنرا و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراەیشیان لەگەڵ خۆیان برد.
ق.ش