ئیلام؛ دیاریکردنی حوکمی زیندان و سزای نەخت بۆ فەرزانە سەیدی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکان، دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران، فەرزانە سەیدی خوێندکاری خەڵکی ئیلامی بەتۆمەتی گردبوونەوە و هاریکاری دژی دەسەڵات و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٤ ساڵ زیندان و ٣٥ ملوێن تمەن سزای نەخت موحکووم کرد.

ناوبراو لە ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە ماڵی خۆیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ٢٢ی خەزەڵوەر بەدانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *