دەمیرتاش: شەڕی ئەردۆغان لە دژی تێرۆر نییە، بەڵکو لە دژی گەلی کوردە.

دەمیرتاش: شەڕی ئەردۆغان لە دژی تێرۆر نییە، بەڵکو لە دژی گەلی کوردە.

لە میانەی کۆنگرەی نائاسایی کەجەدە، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش چەند ئااڤتنێکی تایبەت لە سەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورک کرد و ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیری تورکیە هەمان دروشمەکانی هیتلەر دەڵێتەوە و هانی شەڕی فاشیستانە دەدات. دەمیرتاش ڕەخنەی لە هەڵوێستی سەرۆکی جەهەپەش گرت کە یەپەگەی بە هێزێکی تێرۆریست ناوبردبوو.

¨هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکراتی گەلان-هەدەپە لە کۆنگرەی نائاسایی کەجەدە، کە دوێنێ لە ئامەد بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، داودئۆغلۆی سەرۆک وەزیرانی تورکیە لە مانیسا هەڵدەستێت و دەست بە قاڕەقاڕ دەکات و دەڵێت، ئێمە یەک میللەتین، کەس ناتوانێ دەست لەوە وەردات. ئەو تورکانەی بەوە جۆش دەگرن، ئایا نازانن کە ئەوە دروشمی هیتلەرە؟ ئایا ئاگایان لەوە نییە کە ئەوان بۆ دروشمێکی فاشیستانە چەپڵەیان لێداوە؟ ئەو قسانە ئێمە ناخاتە جۆش، ئێمە دەترسێنێت. لەوانەیە بەشێکی کۆمەڵگە بەم قسانە بکەوێتە جۆش، بەڵام ئەوە نامانگەیەنێتەیەک. ئامانجی سەرەکی کۆنگرەی کەجەدە بنیاتنانی کۆمەڵگەی دێمۆکراتە.

 

سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەت لەسەر شارەکانی باکووری کوردستان، سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، ئایا دەکرێت شارێک بە تانک بۆردومان بکرێت، لە چ دەستوورێک دا ڕێگە بەوە دراوە. ئەوەی دەوڵەت لە بەرانبەر هاوڵاتیانی خۆی دەیکات تاوانە. ئەردۆغان بە بەشار ئەسەدی دەگوت ئەوەی بە تانک و تۆپ هێرش بکاتە سەر گەلەکەی خۆی، مرۆڤ ناتوانێ پێی بڵێت ڕێبەری ئەو گەلەیە. ئێستا ئاکەپە و ئەردۆغان هەمان شت دەکەن.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەوەی دەوڵەت دەیکات شەڕکردن لە دژی تێرۆر نییە، بەڵکو شەڕە لە دژی گەلی کورد. لە هەرێمەکە ١٥ ملیۆن کەس هەیە، ئەوان ڕاستدەبنەوە و پێیان دەڵێن تێرۆریست، ئەگەر ئێوە وابکەن، بێ گومان ئەو گەلە هەرچی لەدەستی بێت لە دژتان دەیکات و لە بەرانبەر هێرشەکانتان خۆی رادەگرێت.

جێی ئاماژەیە کە زیاتر لە سێ مانگە دەولەتی تورکیا هێرشی سەختی کردۆتە سەر باکوری کوردستان و زیاتر لە ۳۰۰کەسی مەدەنی بە هۆیی بوردومانەکانی دەوڵەتی تورکیا گیانیان لە دەست داوە و ئێستاکە ەری قورس لە چەندین ناوچەی کوردستان بەردەوامە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بروایە دایە کە حکومەتی تورکیا تاوان دژی مرۆڤایەتی، کۆمەڵکووژی و تاوانی شەر ئەنجام دەدات. بەڵگە بۆ ئەو ئیدعایە، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، بۆردومانی شارەکان، تێرۆری دەوڵەتی و هتد… کە حکومەتی تورکیا رۆژانە دژ بە گەلی کورد ئەنجامیان دەدات.