گیان لە دەست دانی کۆڵبەرێک لە بانە

 کۆڵبەرێک لە کاتی پەڕینەوە لە چۆمێکی دەورووبەری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کەردستان;رۆژی ۷خاکە لێوەی ساڵی۱۳۹۵هەتاوی کۆڵ بەرێک لە کاتی پەڕینەوە لە چۆمی چۆمانی بانە دەکەوێته‌نێو ئاوەکەو دەخنکێت.

بەپێی هەواڵەکان;گەڕان بەدوای تەرمەکەدا بێ سەرئەنجام بووە وتائێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە شایەنی باسە بەهۆی بارینی بارانی زۆرەوە ئاوی چۆمەکە بەرز بۆتەوەو لافاوێکی زۆر دڕژیتە نێو  چۆمەکە.

بە هۆی ئەم بارانەی چەند رۆژی رابوردوو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وبەرز بوونەوەی ئاوی زۆربەی چۆمەکان و لافاوێکی زۆر کە لە ناوچە جیاجیا کاندا هاتووە تێ پەڕ بوون لە زۆربەی چۆمەکان بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان زۆر ئەستەمە ولە بڕێ شوێن دا ئیمکانی پەڕینەوە نییە.

کۆڵبەرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان یان بەهۆی دەسرێژی راستەو خۆی گۆلەی هێزە ئەمنیەکان دەمرن یان بە تەقینەوە، ئەمجارەش کە بەهۆی لافاو کۆلبەرێک گیانی لەدەست دا.

کۆڵبەرەکان ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان لە سەرماو گەرماو کڕێوە ولە ئاڵوزترین دۆخی کەشوو هەوا و ئەمنیدا بەرەو سنوورەکان بچن و بۆ تیکە نانێک هەر بەربەستێک تێپەر بکەن بۆئەوەی پێداویستی بنەماڵەکانیان پەیدا بکەن.

بەهۆی رێژەی زۆری بێکاری لە ئێران وبەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆربەی خەڵک ناچارن رووبکەنە سنوورەکان وبۆ بژێوی ژیانیان کۆڵبەری بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کەردستان
28.03.2016