دوو كه‌س له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ مه‌ریوان گیانیان له‌ ده‌ستدا

دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵه‌یەکی گۆندی «نێ» سەر بە شاری مەریوان لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بە هۆی خنکان لە لافاو ژیانیان لە دەست دا.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٧ ی ئاداری ٢٠١٦ ماشێنێک لە جۆری ستێیشێن کە هەڵگری ٤ لە ئەندامانی یەک بنەماڵە بووە لە بەندئاوی مەریوان دا قۆم بووە.

بە هۆی بارینی لە ڕادە بە دەری باران لە دوو رۆژی ڕابردو دا بەندئاوی زڕێبار لە قەراخەکانیەوە سەرڕێژی هەبووە . لە ئەم ڕووداوە دا کاتی تێپەر بۆۆنی ماشێنێک لە جوری ستێشێن بە ڕێگای شوسەی قەراخ بەندئاوه‌كه‌دا، زۆری ئاو بۆتەی هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ماشێنەکە کونترۆلی لە دەست بدات و هەر بە ئەو هۆیەوە دایکی بنەمالەیەک و یەکێک لە منداڵەکانی لە ئاو دا بخنکێن.

لە ئەم ڕووداوە دا “ژالە نشکاشی” ٣٠ سالە وێڕای منداڵەکەی “سارۆس غیاسی پوور” ١٠ ساڵانە ، گیانیان لە دەست بدەن ، و بە یارمەتی خەڵکی گۆندی “نێ” باوکی بنەماڵه‌کە “ئاراس غیاسی پوور” و یەکێک لە منداڵەکانی ڕزگار ده‌کرێن لە ئەگەری خنکان.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
27.03.2016