۲۲مانگ بێ ئاگابوون لە چارەنووسی چالاکێکێ کوردی دهسبەسەر کراو بنەماڵەکەی والێ دەکات بۆ زانیاری وەرگرتن لە دۆخی ئەم چالاکە داوای هاوکاری لە رێخراوەکانی مافی مرۆڤ بکەن.
دادستان وبەڕێوەبەری گرتووخانەی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەسبەسەر بوونی ئەم چالاکە بەناو”سەیوان رەحیمی”لەگرتووخانەکەدا بێ ئاگیی خۆیان راگەیاند.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەیوان رەحیمی چەندین جارسەردانی دادگای شاری کرماشان وگرتووخانەکەیان کردووە بۆ بینینی کوڕەکەیان بەڵام لە لایەن کاربەدەستانی گرتووخانەکەو دادستانی دادگاوە لەهەبوونی ناوبراو لەم گرتووخانە زانیاریەکیان پێ نەدراوە.
بە پێی وتەی یەکێک لەگیراوانی گرتووخانەی کرماشان کە تازە ئازاد کراوە بە بنەماڵەی سەیوان رەحیمی راگەیاندووە کە ناو براو لەم گەتووخانەیەدایە ومافی پەیوەندی بەگیراوانی دیکەی زیندان وپەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.
بەپێی هەواڵی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی رەحیمی کە پەیوەندی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە کردوە باس لە بێهودە بوونی بەشوێنداچون بۆ دیدار و نگەرانی سەبارەت بە دۆخی ناوبراو لەلایەن بنەماڵەکەیەوەکراوە.
لە درێژەی پەیوەندیکەدا هاتووە کە بنەماڵەی سەیوان رەحیمی بە هۆی باری نالە باری ئابووری وپیری دایک وباوکی چ دی لەمە زیاتر توانای بەشوێندا چوونی ئەم کەیسە دژوارەرهیان نیه، و هەرجار کە بۆ بینینی کورەکەیان دەچن بۆ لای دادستان بەشێوەیەکی نامرۆڤانە هەڵسووکەتیان هەمبەر دەکرێت ولە دادگا سووکایەتیان پێ دەکرێت و وەدەریان دەنێن.ئەم دایک وباوکە داوا لە رێخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران وجیهان دەکەن کە بە هانایانەوە بچن بۆ ئەوەی زانیاریەکیان لە چارەنووسی کوڕەکەیان بەدەست بگەیەت.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، لە بەفرانباری۱۳۹٤دوای۱۹ مانگ بێ ئاگایی لە چارەنووسی زیندانی سیاسی سەیوان رەحیمی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان بە فەرمی بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرا کە کوڕەکەیان لە گرتووخانەی شاری کرماشانەو بە ئەمری دادوەری فایلەکەی دەتوانن ناوبراو لە گرتووخانەکەدا ببینن.
سەیوان رەحیمی گیراوی سیاسی پێشوو لە ۱۱ جۆزەردانی ساڵی۹۳لەیەکێک لەناوچە سنووریەکانی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بۆسەیەکی پێکدادان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران قۆڵ پێج کرا. دوای بڵاوی بوونی هەواڵی پێکدادانەکە هەندێک لە راگەیاندنە کانی کوردستان دەنگۆی مردنی ناوبراویان بڵاو کردەوە.بەڵام لە دوای۱۹مانگ روون بووەوە کە ناوبراو لە بەشی۱٠ گرتووخانەی کرماشان دەسبەسەرە.
یەکێک لە گیراوانی گەرتووخانەکە کە ماوەیەک لە بەشه۱٠ لەگەڵ ناوبراو پێکەوە بوون بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندبوو سەیوان رەحیمی لەکاتی دەسبەسەر کردنی بە دژواری بریندار بوو وچەندین مانگ لە ژوورەتاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و پاراستنی سپای پاسداران ماوەتەوە تەنانەت ماوەیەکیش لە بەشی بیهداری گرتووخانەکە بووە.
دواتر بە هۆی ئەمنیەتی بوونی فایلی ناوبراو راگوێزی بەشی ۱٠کە بە بەشی ئەدەب دەناسرێت کراوەتەوە کە لەم بەشە دا گیراوە تاوانە مەترسیدارەکان وئەوانەی وا یەک رۆژ بەسێدارەیان ماوە تیا دەهێڵنەوە.
سەیوان رەحیمی۲۵ساڵە پێشتر لە ۱۸خاکەلێوەی ساڵی۱۳۸۸لەشارەدێی نگل سەربەسنە بە تۆمەتی هەوڵ دژی ئەمنیەتی میلی گیراوەو لە دوای یەک مانگ مانەوە لە ژوورەاکە کەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە راگوێزی گرتووخانەی ئەو شارە دەکرێت ولە دادگای شۆرشی ئیسلامی لقی یەک کە دادوەرەکەی بابایی دەبێت سزای ٦ساڵ زیندانی بۆ دەبڕنەوە پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا سزاکەی بۆ ۲ساڵ کەم دەبێتەوە.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
12/04/2016