دەوڵەتی تورکیە بڕیاری زیندانی چوار ژنە چالاکی سیاسی باکووری کوردستانی دەرکرد

دادگایەکی تورکیە بڕیاری زیندانی بۆ ٤ژنە چالاکی سیاسی باکووری کوردستانی داو و ڕاپێچی زیندان کران.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە چەند رۆژپێش کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بەم بابەتە بڵاوی کردبوەوە، ئەم ژنە چالاکە سیاسیانە لە شارەکانی باکووری کوردستان ولە تورکیەهێرش کراوەتە سەریان و قۆڵ پێچ کراون.

لە کۆمپلۆیەکی پولیسی وئەمنی دژی” رێخراوی ژنانه ئازاد “و “یەکیەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی حزبی ه د پ” ۱٦چالاکی ئەم رێخراوە سیاسی مەدەنیانە دەسبەسەرکرابوون و ۵کەسیان رەوانەی دادگا کرابوون کە بڕیاری زیندانی ٤ژنە چالاکیان دیرکرد.

لە شارەکانی ئەمەد ،دیلۆک و وان لە باکووری کوردستان و لە ئانکارای تورکیە بڕیاری زیندانی “چیمەن ئەشک”هاوسەرۆکی یەکیەتی دیموکراتیکی خۆجێیی”پرۆدوندار و ئونجای کانلی باش”ئەندامی مەجلیسی د ب پ “زۆران توپراک” ئەندامی کونگرەی ژنانی ئازاد دەرکرا
هەروەها “سەحەر تومر”کارمەندی”گ ا ب ب “ئازاد کرا.

هەر چوار ژنە سیاسەت وانەکە راگوێزی بەشی”ئا”ی گرتووخانەی شاری ئامەد کران

شایەنی باسە ۱۱ ژنە سیاسەتوانی دیگە دەسبەسەرن و دەوڵەتی تورک دەیهە وێت بەشێوەی گیراوانیتر بڕیار بەسەر ئەوانیش دا جێ بەجێ بکات.

لە سێ مانگی رابوردوودا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکووری کوردستان پەرەی سەندووە کەلە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا تا ئێستا۷٠٠ هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەست داوە، شارەکانی”سوور،نسەیبین،شەرناخ،جزیرەو ماردین”زۆرترین هێرشی ئاسمانی و زەوینیان کراوەتەسەر و وێران بوون،

جێگەی باسە نزیک بە٤٠٠هەزار هاوڵاتی لەم شارانە ئاوارە بوون و پەنایانی بۆ شارەکانی تری باکووری کوردستان بردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە لەبەر چاو گرتنی پەیمان نامەی مافی مرۆڤ و بڕیار وکونوانسیۆنەکانە دەر چووە کانی رێخراوی نێونەتەوە یەکگرتوەکان کە باس لە پاراستنی کەرامەت و کەسایەتی مرۆڤ، پاراستنی مافی سیاسی، کۆمەڵایەتی،ئابووری و کلتووری هەموو گەلان دەکات وهەروەها باس لە رێگە پینەدان بە ئەشکەنجە،شەڕخواری، کۆم کوژی،وسەپاندنی شەڕ بەسەر خەڵکی مەدەنی دەکات ئەم هێرش و کردەوەی دەوڵەتی تورکیە بە دژی ئاشتی جیهانی، پێشێل کاری ئاشکرای مافی مرۆڤ،جینایەت دژی مرۆڤەیەتی،ژینوساید وجینایەتی شەڕ ناو زەد دەکات.
بۆیە داوا لە رێخراوی نێو نەتەوەیی،یەکیەتی ئەوروپا وهەموو رێخراوە جیهانیەکانی دیکە دەکات کە هەڵوێست بگرن هەمبەر بە دەوڵەتی تورکیەو هەوڵ بدەن و وەستانی ئەم کۆم کوژی وهێرشانەی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر گەلی کورد لە باکووری کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان