ک.م.م.ک:
سێشەممە ڕێکەوتی ١۵ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی؛ “ئەشکان نوسرەتیان ” تەمەن ۱۵ ساڵ، “محەممەد یوسف محەممەد زادە ” تەمەن ١٦ ساڵو “یەزدان حاسڵی” تەمەن ١٥ ساڵ هەرسێکیان خەڵکی شاری ئابدانان لە پەیوەندی لە گەل خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی لە شارەکانی کوردستان و ئێران لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
شیاوی باسە کە، تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ئەوە سێ مێرمنداڵە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


