بۆکان؛ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی قوورسی برینەکانی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیبراهیم شەریفی ” خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی قوورسی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی خەڵکی کوردستان، لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە خەستی بریندار کرا بوو، رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کرا بوو.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *