سێشەممە ۲۰ی بەفرانباری۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی پەیمان عەرەب گیچە کوڕی موسلح و خەڵکی گوندی گیچە-ی سەر بە دەڤەری سۆمابرادۆستی ورمێ لە زیندانی ڕەجایی شار لە کەرەجێ لەسێدارەدرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پەیمان عەرەب، ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکراوە و لەلایەن دەستەڵاتی دادوەری ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
جێی ئاماژەیه له سه رەتای ساڵی نوێی زایینیەوە، حکوومەتی ئێران لەسێدارەدانێکی زۆری بەندکراوان لەئێران ئەنجام داوە کەبەشی هاووڵاتیانی کورد تا ساتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ۱۰ کەس بووە.
جێگای ئاماژەیە، کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو زیندانیە بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستیلەسێدارەدانی سزای لەسێدارەدانی، هەواڵێک بڵاوکردبوو.
ع. س


