ئازادی هاوڵاتییەک بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی موحسین سۆهرابی، خەڵکی سنە و پزیشکی نەخۆشخانەی کەوسەر لەو شارە، بەدانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە دوکتۆر موحسین سۆهرابی یەکشەممەی حەوتووی ڕابردوو پاش کۆتایی شیفتی کاری و لەکاتی دەرچوون لە نەخۆشخانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە ناوبراو یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوە وەرزشییەکانی سنەیشە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *