ورمێ؛ خۆکوشتنی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵی کرێکار

ک.م.م.ک:
یەکشەمە 2ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، منداڵێکی کرێکار تەمەن 10 ساڵ بە ناسنامەی “مەتین مستەفایی” خەڵکی گوندی چاوڕەشی دەڤەری باڕانووزی سەر بە ورمێ لە ڕێگەی خۆهەڵواستنەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو منداڵەی کە لە دوکانێکدا کاری دەکرد، دوای ناکۆکی و لێدان و کۆتەک لەلایەن باوکیدا، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

جێی باسه که تەرمی مەتین مستەفایی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ و پزیشکی دادوەریش بەهۆی بوونی شوێنی برین و لێدان لەسەر جەستەی منداڵەکەوە تەرمەکەی نەگەڕاوەتەوە بۆ بنەماڵەکەی.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *