دوو هاوڵاتی لە کامێران و پاوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندران

ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ۲۷خەزەڵوەریی۲۷۲۲ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای پشکنینی ماڵ بە ماڵەوە، گەنجێکی ۲٤ساڵە بە ناوی پێشەوا دروودگەریان ڕفاندن و بردراون بۆ شوێنێکی نادیار و هیچ زانییارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوەی هەواڵ ڕایگەیاند: هەروەها شەوی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، هێزە چەکدارەکانی سەرکوتکەری ئێران لە کامێران لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاند،ا مێرمنداڵێک تەمەن 17 ساڵ بەناوی موبین فەیزی-یان ڕفاندووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *