برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی ئومید یەزدانی ٢٣ساڵ تەمەن و شاخەوان ئەحمەدی ٢٠ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بە قورسی بریندار کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووریەوە و بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە دەیان دەنە بەر دەسڕێژ.

شیاوی باسە، ئەم دوو کۆڵبەرە بەبۆنەی قورسی برینەکانیانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی دەگوازرێنەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *