ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئازاد حسەینپوور لە ڕەوتی خۆپیشاندانە گشتییەکان لە شاری مەهاباد بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لە گەڕەکە پشت تەپی شاری مەهاباد لە بەر قوتابخانەیەک کوژراوە.
ق.ش