بۆکان؛ هاوڵاتییەک لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٤ی خەزاڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سامان قادربەیگی خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەست کەوتوونە؛ لە کاتی دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و پەیوەندییە سەرتاسەرییەکان کە ٢٥ و ٢٤ و ٢٦ی خەزەڵوەر ڕاگەیەندرا بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *