ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بەناونیشانی نیهاد میرۆزادە کوڕی ئەکڕەم خەڵکی گوندی سو ڵتانی سەربە ناوچەی سۆمابرادۆستی ورمێ دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تا ئێستە هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
ق.ش


