خوێندکارێکی زانکۆی خارەزمی خەڵکی شاری بیجار دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ۵ ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی ” نەعیم لەشکەری ” خەڵکی شاری بیجار و خوێندکارێ زانکۆی خارەزمی، لە پەیوەندی بە گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی خەڵک لە تەواوی ئێران لە لایان هێزە ئەمنییەتی سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەم خوێندکارە لە دەسپێکی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا دۆسیەکەی لە لایان هیچ ئۆرگانێک لێپرسینەوەی بۆ نەکراوە و هەروا لە دۆخێکی نادیار دا ڕۆژگار تێپەڕ دەکات.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *