ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، عەلی ئەسکەندەری هاوڵاتیی تەمەن ٤٢ ساڵی خەڵکی ئیلام، لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دەستبەسەرکردنە بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری ئەنجام دراوە. هەروەها سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری هەیە دەستبەسەرکردنی ئەم هاوڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ تۆمەتەکانی تایبەت بە «سیخوڕی بۆ ئیسرائیل» بێت؛ ئەو تۆمەتانەی لە مانگەکانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ توندبوونی کەشوهەوای ئەمنی و جەنگ، وەک ئامرازێک بۆ گوشار و سەرکوتکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی بەکاردەهێنرێن.
ق.ش


