ڕاگواستنی هووشیار شەعبانی بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

سێشەممە١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هووشیار شەعبانی، ٢٧ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد و خەڵکی بانە دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

پێشووتر ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات لەلایەن دادگای ئیمقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بەساڵێک زیندانی تەعزیری بەساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم و بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی بێتاوان دەرچبوو.

شیاوی بیرهێنانەوەیە کە هووشیار شەعبانی٤ی خەرمانان دەستبەسەر و ٢٣ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەەکانی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *