ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی دوو شەممە ٢٣ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ئیحسان خەزایی ( برای گیان بەختکردوو عرفان خەزایی) و هاوژینەکەی ندا کارگەر ( هەستی کارگەر) خەڵکی کرماشان ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بە شێوەی توندوتیژ دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە شەست (٦٠) نەفەر لە هێزە ئەمنیەکان هاوکات بە هێرش بردن بۆ ماڵی بنەماڵەی گیان بەختکردوو عرفان خەزایی لە شاری کرماشان ، ئەم ژن و مێردەیان بە توندوتیژی و هەر وەها بە سوکایەتی کردن دەستبەسەر کرد. بە هۆی ئەم هێڕشە ، دایکی عرفان خەزایی و براکەی دیکەی بە ناوی یەزدان خەزایی بە توندی لێیان درا.
هەروەها هێزە ئەمنیەکان ، تەلەفونەکانی باوک و دایکی عرفان خەزایی ، ئیحسان خەزایی، یەزدان خەزایی، ندا کارگەر یان لە تەک خۆیان بردووە.
هەتا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆڕتە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی دەستبەسەر کراوان لە بەر دەستدا نییە.
بنەماڵەی عرفان خەزایی لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بزووتنەوەی داوای دادپەروەری بۆ گیان بەختکراوانی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی و پێشتریش چەندین جار ڕووبەڕووی فشار و هەڕەشەی ئەمنی بوونەتەوە.
ف.ن


