کرماشان؛ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی سەرچاوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتێک بە ناوی حوسێن حاجی عولیایی تەمەن ۵۸ ساڵ دانیشتووی گەڕەکی شەریعەتی لە شاری کرماشان و پاش لێدان و پێدادان دەستبەسەریان کرد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە لە درێژەدا گوتی، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بۆ دەستبەسەر کردنی کوڕی حوسێن حاجی عولیایی کە ئەندامی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیە، هێرشیانکردۆتە سەر ماڵەکەی کە بەرەنگاریان لە خۆ کرد.

ئەم سەرچاوە زیاد کرد، کە کوڕی حاجی عولیایی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی گشتی دا بەدواداگەڕانی بۆ دەکەن.

هەروەها ئەو سەرچاوە ئاگادارە گوتی، هێزەکانی ئەمنییەتی بە حاجی عولیاییان ڕاگەیاند تا کاتێک کە کوڕەکەی خۆی رادەست نەکات لە گرتنگە رایدەگرن. هەروەها هێزە ئەمنیەتییەکان دەستیان بە سەر چەکی ڕاوکردنی ئیزنداری ئەو هاووڵاتییە دا(تاپڕ) داگرت.

شیاوی باسە کە، حوسێن حاجی عولیایی نەخۆشی شەکرەی هەیە و ئێستا لە بەکارهێنانی دەرمانەکانی بێبەشە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *