قۆناغێکی تر لە خەباتی مافی مرۆڤی هەنگاوی کردارییە

ک.م.م.ک:

هەبوونی دامەزراوە و ڕێخراوەی مافی مرۆیی، لەسەروویی هەموو ڕێخراوە حکوومی و جڤاکییەکانەوەیە کە تاوەکوو ئێستە لە کۆمەڵگای مرۆیی پێک هاتووە و بەتایبەت لە کوردستان کە وڵاتێکی لەتوپەت کراو و هەر بەشێکی بەدەم دەڵەتێکی داپڵۆسێنەر و مرۆڤ کوژەوەیە کە جگە لە کورد، لە کوشتنی هاوڵاتیانی خۆیشیان دەست ناپارێزن و هەموو بنەما و گرێبەستە مرۆییە نێودەوڵەتییەکانیش بن پێ دەخەن و تەنانەت لە چەکی قەدەغەکراو و کۆمەڵکوژیش لە پێش چاوی هەموو جیهان سڵ ناکەنەوە و لە ڕەوتی ئەم سەت ساڵەی دوایی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشکی کورد قوربانیدان و حاشا لێکردن و سڕینەوە بووە لەهەموو بوارەکان.


هەر بۆیە ڕۆڵ و پێگەی ناوەندە مافی مرۆییە بێ گەردەکان کە ناکەونە مامەڵە و ناچنە ژێر ڕکێفی هیچ حیزبێکی سیاسییەوە کە بەرژەوەندی حیزبەکەی بسەپێنێ بەسەر بەرژەوەندی گەلە نکۆڵی لێکراوەکەیدا.

جێی ئاماژەیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەماوەی ١٧ساڵ کاری بێوچان، زۆر بەرز و نزمی و هەڵچوون و داچوونی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ڕەوتی ڕەسانایەتی خۆی پاراستووە و بە گۆڕێنی کەسەکان و خەباتکاران نەتەنیا بەلاڕێدا نەچووە بەڵکوو باشتر لە جارانی هەڵوێستی نیشتمانی و کارامەی هەیە و جگە لە ڕووماڵی هەموو پێشێلکارییەکانی داگیرکەران، لە بواری کەلتووری، ئەدەبی، زمانەوانی، جوگرافی و تەنانەت بەشداری گەرم و گوڕ لە پڕۆتستۆ و خۆپیشانەدانە گشتگیرەکان بە ئاڕم و لۆگۆی خۆیەوە کردووە و بەرجەستەکردنەوەی جینایەتەکانی دەوڵەتی ئێران لە کوردستان کە جیاوازتر بووە لە دیکەی شارەکانی ئێران و جگە لە بەلووچستان، زۆرترین قوربانی داوە و خەباتی کردووە و لە ئاستی هەموو ئاستەنگییەکان و گەیاندنی هەواڵ و زانیاری کە پەیوەستە بە هەبوونی کەشێکی لەبار و ئینتەڕنێت، بەو حاڵەشەوە بەدەر لە هەموو هەوڵێکی دژبەر، توانیویە بچێتە ناخی ڕووداوەکانەوە و کەلتوورێکی جوانی مرۆیی بنیات بنێت و دیرۆکێک و ئاڕشێڤێکی تەندرووست بۆ گەل و نیشتمانەکەی ساق بکاتەوە و بەم چەشنە لە خەبات، ڕێگریش بکات لە جینایەتی زیاتر و گەلەکەیشی فێر بکات چۆن لە مافی خۆیان تێبگەن و پەرە بە داواکارییەکانیان بدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *