ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەست گەیشتووە، یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونێشانی “ڕەزا ئۆلفەتی” تەمەن 28 ساڵ پاڵەوانی لەشجوانی خەڵکی شاری گیلانغەرب، لەگەڕەکی نوبەهاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.
ع. س