مەهاباد؛ ئازادی ڕەحمەت ئابجامە بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحمەت ئابجامە دانیشتووی مەهاباد بەدانانی بارمتەی ٨٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد ئازاد کرا.

جێی ئاماژەپێدانە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی یەکی پووشپەڕی ئەمساڵ و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە گۆڕەپانی ئیستقلالی مەهاباد دەستبەسەر و پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەم لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی دژی ئەو هاوڵاتییە دەر کراون بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *