گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتیی تر لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خوڕەم ئاباد وسنە

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە وەدەست کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتوون،شەممە ڕێکەوتی ٧ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی هاووڵاتییەک بە ناوی “مەحموود کیشوەری” خەڵکی شاری خوڕەم ئاباد(خوڕەم ئاوا) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

هەروەها، چوارشەممە ٤ی مانگی خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی تریش بە ناوی “کەیوان شەریفی ” خەڵکی گەڕەکی شەریف ئاوای سنە، لە ڕەوتی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *