ک.م.م.ک:
چوارشەمە ۴ خەزەڵوەری ۲۷۲۲ کوردی، ئیبراهیم پاریاد تەمەن ۴۷ ساڵ و خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیاری گەیشتوو، ئیبراهیم پاریاد لە ناو دوکانەکەی خۆی بووە و کەسێک کە بە زمانی فارسی قسەی کردووە بە بیانووی کڕینی موبڵمان دەچێتە ژوور و پاش چەند خولەکێک دو ماشینی سەر بە ئیتڵاعات هەلدەکوتنە سەر دوکانەکە و ناوبراو دەستبەسەر دەکەن.
بە پێی سەرچاوەی باوەڕپێکراو، ئەو هێزە ئەمنییە پاش پشکنینینێکی زۆری دوکانەکەی و بە بێ هێچ حوکمێکی دادگا ناوبراو دەستبەسەر دەکەن و ڕاگوێزی گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەهابادی دەکەن و لەوێشەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ دەگوازرێتەوە.
شایانی باسە بنەماڵەی ناوبراو هەر لە یەکەم رۆژی دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم توشی زەختێکی زۆر بونەتەوە، بە تایبەتی دایکی ئەو هاوڵاتییە تەمەنی لەسەرێیە و بە دەست چەندین نەخۆشی دەنالێنی.
پاش ٥ رؤژ دەستبەسەر کرانی تا ئێستا رون نیە کە هۆکاری گرتن و ئەو شێوە هیرش کردنە سەرناوبراو چی بووە.
پێویستە ئاماژە بکەرێت کە ناوبراو سالانێکی زۆر لە تیمی کاراتەی ئەو شارە وەک مامۆستا کاری کردووە و کەسێکی ناسراوە لەم شارە.
ج.ع
-
چالاکوانێکی دیکەی کرێکاری و ژنان لە سنە دەستبەسەر کرا -
لە درێژەی گرتنەکاندا زانا محەممەدی دەستبەسەر کرا

