ناسر گوڵپەڕی پوور لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ” ناسر گوڵپەری پوور” هاوڵاتییەکی ناسراو و خۆشناوی شاری سنەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست .

بە پێی لێدوانی سەرچاوەیەکی نیزێک لەو بنەماڵەیە: ناسر گوڵپەری پوور لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان دوای ئەوەی کە وێڕای کچەکەی خۆی چوونەوە ماڵی، وێڕای چەند کەسێکی تر لە چالاکانی شاری سنە لە ماڵی خۆیدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیاریان کرد.

شیاوی باسە کە، ناسر گوڵپەری پوور باوکی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور چالاک و بەندکراوی سیاسی لە ڕابردوو دا، کە چەند ساڵێک پێش ئێستا لە لایان سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەی ئەم حکوومەتە لە شاری ورمێ لە سێدارە درا.

پێویست بە درکاندنە کە، دوای بە دواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، ڕۆژی پاش دەسبەسەرکرانی، ناسر گوڵپەری پوور پەیوەندێکی کورتی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە بەڵام زانیاری لە شوێنی بەندکرانی خۆی نەبوە.

ع . ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: