بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سەلاسی‌باوەجانی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سێ‌شەممە ۱۲ ڕێبەندانی ئەمساڵ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیمان کەرمی ۲٤ساڵان لە شاری سەلاسی‌باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکان بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو لە مەڕ ئەم مژارە دەڵێت: ناوبراو بوو هێنانی کەلوپەل سەردانی سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی کردوە کە بە تەقەی ڕاستوخۆ لە مەودای ۱۰۰ مەتریەوە بوو بە ئامانجی گولەی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پای چەپی بە گرانی بریندار بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو بە هۆی خۆێنڕێژی زۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی «حەزرەتی ڕەسوڵی» شاری جوانڕۆ دەکرێت بە مەبەستی چاودێری پزیشکی.تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەکی دیکە لە بەر دەستا نیە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تێڕوانینی ئەومنی و هەڵاوردان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گەشەی نەسندوە و لاوانی کورد بە هۆی هەژاری و نەداری لە ڕوویناچاریەوە دەستدەدەنە ئیشی پڕ لە مەترسی کۆڵبەری بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان.

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ڕۆژە گیان‌ لە دەستدانی کۆڵبەرانی بە هۆی ڕنووی بەفر، بەربوونەو لە شاخ و کێو و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبین.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان