کرماشان؛ چارەنووسی نادیاری هوونەرمەندێکی یارێسانی دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۲۲کوردی، هوونەرمەندێکی یارسانی بە ناسنامەی ئازادە کەرەمی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و چارەنووسیشی نادیارە .

به پێی ئه م ڕاپۆرته ، ئازادە کەرەمی خوێندکاری زانکۆی هوونەری تارانه و له دوای دەستبەسەر کردنی، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی له بەر دەستدا نییه.

ر.خ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *