سنە؛ سەپاندنی دە ساڵ زیندان بەسەر سۆما پوورمحەممەدی و دوورخستنەوەی بۆ کرماشان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، بەپێی ئەو حوکمەی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە بەسەرۆکایەتی دادوەر کەرەمی سەپێنراوە، سۆما پوورمحەممەدی ئەندامی لێژنەی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی بە دە ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ڕێژیم لە کرماشان مەحکووم کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە لەکاتێکدا بەتۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بەئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات” لە دانیشتنی دادگادا ئامادە ببوو، کە پێشتر لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای ٢ی سزاکانی ڕێژیمی ئێران لە سنە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ساڵێک زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە، لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان، تاقمێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەربەخۆی نۆژین بە زیندان و دوورخستنەوەیان لە زێندی خۆیان مەحکووم کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *