کەرەج؛ ڕاگواستنی هاوڵاتیەک بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، شەممە یەکی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، عەلی جافی تاهری هاوڵاتی خەڵکی شاری دێلفان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازرا.

پێشووتر ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دامەزراوە قەزاییەکانەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.

شیاوی باسە کە، ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *